ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران گرینگی گەرەنتی سەروەری لە بودجەدا دەخاتەروو

ئابوری
  • 1-10-2023, 17:06
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح"ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند :- پێویستە بۆ گرێنتی سەروەری  دەسەڵاتی جێبەجێکردن  گرنگی  بە پڕۆژە گەورەکانی گەشەپێدان و هاندانی کۆمپانیا گەورەکان و کەرتی بازرگانی  بدات بۆ کارکردن لە وڵات .
    ڕاشیگەیاند :- ئەو گەرەنتی یانەی کە دەوڵەت دەیدات بەو قەوارانەی کە پڕۆژەکان ئامادەی دەکەن یان جێبەجێ دەکەن، یەکێکە لە هۆکارەکانی سەقامگیرکردن و هاندانی ژینگەی بازرگانی لە عێراق بە شێوەیەکی بەردەوام، و لابردنی ئەو ئاستەنگ و مەترسیانەی کە ڕێگری لە گەشەپێدانی ئابووری و پێشکەوتن دەکەن ، بەپێی ئەولەویەت ستراتیژییەی کە پێویستی بە پێدانی گەرەنتی  سەروەری هەیە.
    پێشتر"محمد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، لە میانی کۆبوونەوەکانیدا لە نیویۆرک،جەختیکردەوە کە حکومەت گەرەنتی سەروەری لە یاسای بودجە دەکاتە بۆ کردنەوەی پڕۆژەی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە عێراق .