بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بانکی ڕافیدەین دابەشکردنی مووچەی مانگی ئۆکتۆبەری خانەنشینانی ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە:- دەستیانکردوە بە دابەشکردنی مووچە خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.
وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :خانەنشینان لە ئێستادا دەتوانن لە هەر شوێنێک بن مووچەکانیان لەرێگای کارتی ئەلیکترۆنیەوە وەربگرن.