بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی وەزیران،بڕیاریدا لەم هەفتەیەدا میوانداری وەزیرانی پلاندانان و دارایی بکات.
لەوبارەیەوە "عەتوان عەتوانی " سەرۆکی لیژنەکە،لە میانی میوانداریکردنی لێژنەی پارێزگاکان،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ، ڕایگەیاند:- کەم وکوری ڕوون و ئاشکرا هەیە لە ناردنی بەشە بودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگارەکان و وەزارەتەکان.
ڕاشیگەیاند :- کە لیژنەکەی لەم هەفتەیەدا میوانداری وەزیرانی پلاندانان و دارایی دەکات بۆ زانینی هۆکارەکانی دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجە.
روونیشیکردەوە:- کە حکومەتی ئێستا ، دروشمی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی بەرزکردووەتەوە، و ڕێگە نادەین کێشەی خەرجکردنی بەشە بەدجە لە دواخستنی بەردەوام بێت.
ووتیشی :- پێداگریمان لەسەر پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵی کرد تا بتوانرێت پارێزگارەکان و وەزارەتەکان لە جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانیان لە کۆتایی ساڵی داراییدا پارەدان نەهێڵن.
سەرۆکی لیژنەی دارایی جەختی لە پێویستی تەرخانکردنی پترۆدۆلار بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت کردەوە، وەک گرنگی یەک بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکان و پەسەندکردنی بەرنامە و پلانەکانی حکومەت بۆ خێراکردن لە دەستپێکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.