بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نەعیم عەبودی لەگەڵ نوێنەری حكومەتی فەرەنسا ئێریك شیڤالیێ ڕێككەوتنێكی بۆ هاوكاری زانستی و ڕۆشنبیری و توێژینەوە واژۆ كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : لە درێژەی ئەو ڕێككەوتنە هاوبەشەی كە لە لایەن محمد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەن و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی كۆماری فەرەنسا لە 27ی كانونی دووەم واژۆ كراوە،بەیانی ئەمڕۆ وەزیری خوێندنی باڵا نەعیم عەبودی لەگەڵ نوێنەری حكومەتی فەرەنسا ئێریك شیڤالیێ ڕێككەوتنێك بۆ هاوكاری زانستی، ڕۆشنبیری و توێژینەوە لە نێوان دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەردوو وڵات واژۆی كرد.
عەبودی جەختی لەوە كردەوە : گرنگی پەرەپێدانی بوارەكانی هەماهەنگی هاوبەش لە ژینگەی كاری ئەكادیمیدا، بەتایبەتی بوارەكانی زانست، ئەندازیاری، ژینگە، شوێنەوارناسی، میرات، یاسا، و زمانی فەرەنسی، ئاڵوگۆڕكردنی سەردان بۆ دامەزراوە ئەكادیمییەكان، بەشداریكردن لە كۆنفرانسەكان، سیمینار، پڕۆژەی توێژینەوەی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی سكۆلەرشیپ و پەرەپێدانی بەرنامە بۆ یارمەتییەكانی دكتۆرا و نیشتەجێبوونی زانستی.