بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ڕەشید دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی تشرینی یەكەمی ڕاگەیاند.
میدیاكانی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایانگەیاندووە: مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی تشرینی یەكەم ڕاستەوخۆ دابەشدەكرێـت.
بەپێی بەیاننامەكە بانكی ناوەندی داوای لە هەموو سودمەندانی خاوەن كارتی نەخیل كردووە سەردانی لقەكانی بانكەكە و فەرمانگەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی دارایی خۆیان.