لێژنەی لێكۆڵینەوەی ئاگرەكەی حەمدانییە: ڕووداوەكە بەڕێكەوت بووە و بەهۆی سەرچاوەیەكی ئاگركەوتنەوە بووە كە بەركەوتەی مادەی زۆر سووتێنەر بووە

ناوخۆ
  • 1-10-2023, 14:35
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی حەمدانییە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی ڕووداوەكەی ڕاگەیاند و لە كاتێكدا دەریخست كە هۆكارەكەی سەرچاوەیەكی ئاگر بووە كە بەركەوتەی بە كەرەستەی زۆر سووتێنەرەوە بووە، پشتڕاستی كردەوە كە ڕووداوەكە بە ڕێكەوت بووە .
    سەرۆكی لیژنەكە لیوا سەعد فالح كەسار دولەیمی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و ڕایگەیاند: هۆڵی هەیسەم كە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی تێدا ئەنجامدرا لە قەزای حەمدانییە  دەتوانێت تەنها 500 كەس لەخۆبگرێت، بەو پێیەی نزیكەی 600 كەس لە ناو هۆڵەكەوە چۆڵكراون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ڕووخانی خێرای بیناكە بەشداربووە لە ڕێگریكردن لە ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاركردن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ڕووداوە نەخوازراوە ئاگركەوتنەوەكە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 107 كەس و برینداربوونی 82 كەس.
    هاوكات ڕاوێژكاری وەزیری ناوخۆ لیوا كازم بۆهان لە میانی كۆنفرانسەكەدا پشتڕاستی كردەوە كە ڕووداوەكە بە ڕێكەوت و بێ مەبەست بووە، هەروەها كەموكوڕی لە لایەن خاوەن هۆڵی بووكێنیەكەوە هەبووە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو یارییە ئاگرینانە ئەنجامدراوە و  وزەی گەرمی زۆر بەرزی بەرهەم دەهێنا و لەناو هۆڵەكەدا بەكاردەهێنران، بەو پێیەی دیكۆراتی سەر سەقفی هۆڵەكە هەستیارە بە گەرمی دەسووتێت، جگە لەوەی زەوی هۆڵەكەش زۆر سووتێنەرە و هۆڵەكەش دەسووتێت كۆگایەكی تێدایە كە بڕێكی زۆر كحولی تێدایە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەوانەی بەرپرسیارن لە یارییە ئاگرینەكانی ناو هۆڵەكە بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆدایە، ئاماژەی بەوەشكردووە : پچڕانی كارەبا لە هۆڵەكەدا ترسێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە هۆڵەكە  دەرگای دەرچوونی تێدا  زۆری تیانەبوو و ئاماژەی بەوەشكردووە  :پێشكەش نەكردنی پێداویستییە سەلامەتییەكان لە هۆڵەكەدا هۆكارێكی سەرەكی ئاگرەكە بووە.
    لەكاتێكدا وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری لەمیانی كۆنفرانسەكەدا ڕوونیكردەوە : خاوەنی هۆڵەكە ئامێری چاودێری كامێراكەی كشاندەوە و هەڵاتووە بۆ هەولێر و لەوێ دەستگیركرا و تۆمارەكانیش پیشاندرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەقفی هۆڵەكە كەرەستەی زۆر سووتێنەری تێدایە، هەروەها ئەو كحولەی كە لەناو هۆڵەكەدا بڵاوبووەتەوە  (كاربت) و ئەو فەرشەی لەسەر زەوی هۆڵەكە بەكارهاتووە، بووەتە هۆی ئەم ئاگركەوتنەوە كارەساتبارە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : هۆڵەكە زیاتر لە توانای خۆی تێدابوو، دەرگای فریاگوزاری نەبوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی حەمدانییە ڕاسپاردەی كردووە كە قوربانیانی حەمدانییە بە شەهید هەژمار بكرێن، بەو پێیەی كەمایەتییەكی ئایینین، هەروەها پێویستە لێكۆڵینەوە لە تۆمەتبار بەردەوام بێت و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و شایەتحاڵان بەردەوام بێت و ڕوونیشی كردەوە كە لیژنەكە پێشنیاری ئەوە دەكات كە بەڕێوەبەری شارەوانیی حەمدانییە بەهۆی كەمتەرخەمی و ڕەوانەكردنی بۆ دەسەڵاتی دادوەری ولەپۆستەكەی دوور بخرێتەوە، هەروەها دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری بەشی پۆلێنكردنی گەشتیاری لە نەینەوا لە پۆستەكەی و ڕەوانەكردنی بۆ دەسەڵاتی دادوەری، هەروەها لادانی  بەڕێوەبەری كارەبای حەمدانییە لەپۆستەكەی و دوای كەمتەرخەمییەكەی و ڕەوانەكردنی بۆ دەسەڵاتی دادوەری و لادانی بەڕێوەبەری بەشی ئاگركوژێنەوە لە نەینەوا  لە پۆستەكەی و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و پێكهێنانی ئەنجوومەنی لێكۆڵینەوە.