بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور نیمچە هەور دەبێت بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی سووك لە بەشە شاخاوییەكانیدا دەبارێت و لە ناوچەی باشووریشدا كەشوهەوا ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەكاتێكدا پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور و كەمێك بەرزتر دەبن لە رۆژانی پێشوو لە بەشی باشووری وڵات.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە بەشەكانی ڕۆژئاوای خۆی هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی باران لە پاشنیوەڕۆدا، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچەكانی خۆیدا و بەشە شاخاویەكانی شەوانە، لە ناوچەی باشوور كەش و هەوا ساماڵ دەبێت و هەندێك شوێن نیمچە هەورە و هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرما لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكووردا ڕوونادات، لەكاتێكدا پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن لە بەشی باشووری وڵات.
هەروەها كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارین لە بەشەكانی ڕۆژئاوای، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكوور هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی پەرشوبڵاو، هەروەها لە ناوچەكانی باشوور كەش و هەوا ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، سەبارەت بە پلەكانی گەرما لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو، و لە بەشی باشووری وڵات كەمێك بەرزتر دەبێت لە ڕۆژی پێشوو.
ڕوونیشیكردەوە : كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرما كەمێك، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكوور ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو، لە ناوچەكانی باشووریشدا پلەكانی گەرما هەور دەبێت كەش و هەوا ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو دابەزیوە.