سەرۆك وەزیران: ڕێگای گەشەپێدان پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ توركیا و ته‌واوی وڵاتانی ناوچەكە پتەوتر دەكات

سیاسی
  • 1-10-2023, 11:52
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە ڕێگای گەشەپێدان پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ توركیا و ته‌واوی وڵاتانی ناوچەكە بەهێزتر دەكات و ستایشی جۆش و خرۆشی لایەنی توركیای كرد بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژە گەورەكەدا.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە عەبدولقادر ئۆرالۆ ئۆغڵۆ وەزیری گواستنەوەی توركیا كرد، كە سەردانی بەغدای پایتەختی كرد بەمەبەستی پێگەیشتنی لێكتێگەیشتنە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و توركیا، سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێگاوبان و گەشەپێدان.
    سودانی لەمیانی دیدارەكەدا جەختی لەوە كردەوە كە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان یەكێكە لەو پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیانەی كە حكومەت گرنگی پێدەدات، هەروەها جێبەجێكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و توركیا و باقی وڵاتانی ناوچەكە بەهێزتر دەكات لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەكاندا، ئاماژەی بەوەدا كە پڕۆژەكە باشترین و كورتترین و كەمترین تێچووی لە ڕووی گواستنەوەوە و ترانزێت و بەستنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە كیشوەری ئەوروپا تێدەپەڕێت.
    سودانی ستایشی جۆش و خرۆشی لایەنی توركیای كرد بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژە گەورەكەدا، جەختیكردەوە : پێویستی بەردەوامی گفتوگۆی تەكنیكی نێوان هەردوو وڵات بۆ گەیشتن بەو مۆدێلە ئابوورییەی كە لەڕێگەیەوە پڕۆژەكە جێبەجێ دەكرێت.
    لای خۆیەوە وەزیری گواستنەوەی توركیا دووپاتی كردەوە كە ویستی جددی وڵاتەكەی بۆ بەشداریكردنی كارا لە پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و ڕەزامەندیی حكومەتی توركیا بە پلان و هەنگاوە جەوهەریەكانی عێراق و هەوڵە گەورە و بنیاتنەرەكانی لە بواری پێشكەوتن و بنیاتنەرەكانی چاكسازی دەربڕی لە ئابووری عێراقدا.