بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخوان عەبدوڵڵا ئەحمەد پیرۆزبایی لە خوێندكاران و ستافی پەروەردە كرد بە بۆنەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، هاوكات دووپاتیكردەوە لە وویستی دامەزراوەی یاسادانان كرد بۆ بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی كەرتی پەروەردە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: شاخوان عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە شانازییەوە پیرۆزبایی لە قوتابیان و خوێندكاران و پەروەردەیی كرد لە سەرجەم پارێزگاكان بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندن (2023-2024)، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین و هەردەم سەركەوتووبن .
عەبدوڵڵا جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە پەرۆشی دامەزراوەی یاسادانان بۆ بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی پرۆسەی زانست و پاڵپشتیكردنی كەرتی پەروەردە، ئاماژەی بە گرنگی ئامادەكردنی كەش و پێداویستی، دابینكردنی ئامرازەكانی زانست و مەعریفە و پێشكەشكردنی پاڵپشتی بۆ خوێندكاران لەبەر باوەڕبوونیان بە توانا و هۆشیاری و سەر بە نیشتمان.