نوسینگەی سەرۆك وەزیران گواستنەوەی وەجبەی دووەمی بریندارانی ئاگری حەمدانیە بۆ دەرەوەی وڵات ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 1-10-2023, 10:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران گواستنەوەی وەجبەی دووەمی بریندارەكانی ئاگری حەمدانییە بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند.
    نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆكی حكومەت وەجبەی دووەمی بریندارەكان لە ڕووداوە ئازاربەخشەكەی ئاگركەوتنەوە كە لە قەزای حەمدانییە (بەغدیدە) ڕوویدا، بەشێك لە بریندارەكان بوون گواستراونەتەوە بۆ چارەسەری دەرەوەی عێراق كە ژمارەیان (8) كەسی بریندارە لە پارێزگاكانی نەینەوا، دهۆك، هەولێر، لەگەڵ هاوەڵەكانیان بە یاوەری تیمێكی پزیشكی تایبەتمەند.