بەغدا - INA
سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید بە بۆنەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، پیرۆزبایی لە قوتابیان و ستافی مامۆستایان كرد.
ڕەشید لە پۆستەكەیدا لەسەر سەكۆی (x) كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه ڕایگەیاند : پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی كوڕ و كچەكانمان لە قوتابیان و خێزانەكانیان و پەروەردە بەڕێزەكە دەكەم، هیوای سەركەوتنیان بۆ ساڵی خوێندنی دەخوازم.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەرەوپێشبردنی پەروەردە لە پێشینەی كارەكانە بۆ ئایندەیەكی خۆشگوزەران كە وڵاتەكەمان چێژ لە ئاسایش و سەقامگیری تێدا ببینێت، ئەركی هەموومانە پشتگیری ئەم ڕێگایە بكەین، چونكە لەگەڵ پەروەردەدا گەلان پێشدەكەون.