بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی پیرۆزبایی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابیان و خێزانی پەروەردەیی كرد.
حەلبوسی لە پۆستەكەیدا لەسەر سەكۆی (x) و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، ڕایگەیاندووە: لەگەڵ دەستپێكردنی ساڵی خوێندن پیرۆزبایی لە خوێندكارە خۆشەویستەكانمان و خێزانی پەروەردەیی دەكەین و هیوای ساڵێكی نوێی پڕ لە جددی و سەركەوتن بۆیان دهخوازین.