بەغداد/INA
بەرێوەبەرایەتی کێڵگەی نەوتی ڕۆژئاوای قرنە (1)لە باکوری بەسرە، لەپلانیدا هەیە توانای بەرهەمهێنانی نەوت بەشی حەوتی وێستگەی بەرهەمهێنان بۆ 320 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکاتەوە.
لەوبارەیەوە "عەبدوڵڵا جەمیل " بەرپرسی وێستگەیە حەوت ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، وێستگەی حەوتی لە ساڵی 1998 دەستی بە بەرهەمهێنانی ڕاستەقینەی نەوت کردوە، ئەو کات ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا، دواتر پەرەی سەند و بوو بە 165 هەزار بەرمیل و پاشان 170 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام ئێستا کۆی توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکە نزیکەی 240 بۆ 250 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا،هەروەک ئەو بەرهەمەی ئێستا هەیەتی ، بەتەنها 78%ی کۆی توانای بەرهەمهێنانی پێکدەهێنێت، و چاوەڕێی زیادبوونی دەکەین لەگەڵ زیادبوونی هەندێک بیری نەوتی نوێ .
وەک ئەو بەرپرسە وتی:- پلان وایە تا ساڵی 2025 توانای بەرهەمهێنان لە وێستگەکە بۆ 320 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکات، دوای تەواوبوونی پڕۆژەی (OT2).