سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران چەند ڕاسپاردەیەک لەبارەی کارەساتی حەمدانیە دەردەکات

سیاسی
  • 30-09-2023, 22:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران چەند ڕاسپاردەیەکی سەبارەت بە کارەساتی حەمدانییە بڵاوکردەوە.
    سەرۆکایەتی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-ئەمرۆ شەممە"محەمەد حەلبوسی " سەرۆکی ئەنجومەنی  نوێنەران،لە تەلاری ئەنجومەن پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە کەسوکاری روداوەکەی حەمدانیە.
    لەمیانی دیدارەکە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرن، دوبارە سەرەخۆشی لێکردن و جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەرامبەر ئەو کارەساتە بەئازارە بۆ کەسوکاری قوربانیان و ئاماژەی بە دەنگدانی ئەمرۆ کرد لەسەر دەرکردنی ئەو بریارەی کە چەند بڕگەیەک لە خۆدەگرێت بۆ پشتیوانیان و چاودێری جێبەجێ کردنیشی لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەبێت، کە بریارەکەی ئەنجومەن بریتیە لەم خاڵانەی خوارەوە:- 
    یەکەم: راسپاردنی حکومەت بۆ قەرەبوکردنەوەی بریندارەکان و کەسوکاری قوربانیانی روداوەکە لەرووی ماددی مەعنەویەوە.
    دووەم: راسپاردنی حکومەت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی چارەسەرکردنی بریندارەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق.
    سێیەم: حکومەت بودجەی پێویست تەرخان بکات بۆ جێبەجێ کردنی بڕگەکانی یەکەم و دووەم لە بودجەی فریاگوزاری یان لە بودجەی وەزارەتی تەندروستی ئەویش دوای وەرگرتنی بۆچونەکانی حکومەت.
    چوارەم: راسپاردنی ئەنجومەنی وەزیران بۆ سەرلەنوێ ناردنی پرۆژەیاسای تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی هاوشێوە، و ئەو پرۆژەیەش قوربانیانی روداوەکەی حەمدانیە لە خۆبگرێت لەگەڵ کارەساتەکانی تر کە لەەداهاتوودا رودەدەن.
    پێنجەم: پێویستە حکومەت رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ بەرگرتن لە روداوی لەوجۆرە لە داهاتوودا و رێگەنەدان بە دروستکردنی هۆڵی کۆبونەوە و بۆنەکان تا رێوشوێنەکانی سەلامەتی تێدا مسۆگەر نەکرێت.
    شەشەم: راسپاردنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی دادوەری بۆ زانینی هۆکاری روداوەکە و سزادانی کەسانی کەمتەرخەم بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای چاودێری و هێزە ئەمنیەکان.
    حەوتەم: پێویستە لەسەر لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی تەندروستی و ژینگە و لیژنەی شەهیدان و قوربانبان و فەسڵکراوە سیاسیەکان بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک و راسپاردەکانیان بخەنە بەردەمی ئەنجومەن.