بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە،نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،گواستنەوەی وەجبەی دووەمی قوربانیانی ئاگرەکەی حەمدانیەی بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە،تیایدا ڕایگەیاندووە:- لە دێژەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران،وەجبەی دووەمی بریندارەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە، کە ژمارەیان (8) بریندار بوو و لە پارێزگاکانی نەینەوا و دهۆک و هەولێر چارەسەریان وەردەگرت لەگەڵ هاوەڵەکانیان و بە یاوەری تیمێکی پزیشکی تایبەتمەند بۆ چارەسەر ڕەوانەی دەرەوە کران.