بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی دەستپاکی،بە تۆمەتی گەندەڵی لێپێچینەوەی لە بەڕێوەبەری لقی بانکی پیشەسازی و ئەمین صندوقەکەی ڕاگەیاند.
کۆمسیۆنی دەستپاکی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە :- فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی کۆمسیۆن لە بەغدا تیمێکی پێکهێناوە بۆ وردبینی و بەدواداچوون بۆ ئەو زانیارییانەی دەست فەرمانگاکە کەوتوون کە ئاماژەن بۆ هەبوونی پڕۆسەی گەندەڵی ڕێکخراو لە بانکی پیشەسازی - لقی کۆمپانیای بیمەکردن لەبەغدا.
وەک کۆمسیۆنی دەستپاکی ئاماژەی پێداوە:- دوای لێکۆڵینەوەی ورد ، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە کە تایبەتە بە کەیسەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە و تاوانی ئابووری، فەرمانی دەستگیرکردن و گەڕانی بەسەر هەریەک لە بەڕێوەبەری بانکی پیشەسازی - لقی کۆمپانیای بیمەکردن و ئەمین سندوقی بانکەکە دەرکرد و تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بەخێرایی دەستگیرکردنەکەیان ئەنجامدا .
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە :- تیمەکە دوای دەستگیرکردنی بەرێوەبەری بانکەکە ، چوونەتە ماڵی بەرێوەبەری بانکەکە ، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەستیان بەسەر بڕە پارەیەک لە دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکیدا گیرا ، هەروەک مۆبایلێک لە جۆری (ئایفۆن 14 Pro Max)، و تفەنگێکی بێ مۆڵەت لەجۆری (کڵاشینکۆف) ، دوای ئەوەی تیمەکە لێکۆڵینەوەی زیاتری کرد، لەناو جانتایەک نزیکەی چارەکێک ملیار دینار دەستی بەسەرداگیرا.
هەروەک بەیاننامەکە روونیکردۆتەوە :-کە دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر دەرکەوتوە کە تۆمەتباری دووەم کە (ئەمین سندوقی بانکەکە)یە و ئەنجامدانی وردبینی دروست بۆ ماڵەکەی،گرێبەستێکی کڕین و فرۆشتنی بۆ پارچە زەوییەک بە ڕووبەری ١٠٠ مەتر چوارگۆشە بەناوی هاوسەرەکەیەوە بوو دەستی بەسەرداگیرا، کە تۆمەتبار بە پارەی گەندەڵی کڕیویەتی.
هەر لەدرێژەی هەڵمەتەکانی کۆمسیۆنی دەستپاکی لەلایەکی دیکەوە هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ماستەرکاتی بانکی راگەیاند،کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕەوە دەرکرابوو ، هەروەک بانکەکە ئەم کارتانەی بەکاری هێناوە بۆ گواستنەوەی بڕە پارەیەک بەشیوەیەکی گەندەڵی بۆ ئیمارەت و دوبەی، ئەمە جگە لەوەی دەست بەسەر کۆپییەک لەبەڵگەدا گیرا،کەکۆمپانیای ناوبراو لە ئیمارات کۆمپانیایەکی ساختەی دامەزراندوە بۆ بازرگانیکردن بە جلوبەرگ و قوماش،ئەوە جگە لە ساختەکردن و مامەڵەی تری نایاسایی.
کۆمسیۆنی دەستپاکی ئەوەشی خستۆتەروو کە تەواوی دۆسیەکان و تۆمەتباران رووبەرووی دادگاو یاسا دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی.