وەفدێكی ئەمنی بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی ئەمنی و ناكۆكییە خێڵەكییەكان دەگاتە زیقار

ئەمنی
  • 30-09-2023, 20:38
  • +A -A

    بەغداد  - INA


    ئەمڕۆ شەممە، وەفدێكی ئەمنی گەیشتە پارێزگای زیقار بۆ تاوتوێكردنی  دۆسیەی ئەمنی و ناكۆكیە خێڵەكییەكان لە قەزای ئیسڵاح.
    پارێزگای زیقار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پارێزگاری زیقار محەمەد هادی غەزی ، پێشوازی لە وەفدێكی باڵای ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كرد، بە سەرۆكایەتی  فەریق روكن جەعفەر بەتات و ژمارەیەك فەرماندەی باڵای ئەمنی.
    بەپێی بەیاننامەكە، پارێزگار تەئكیدیكردەوە: وەفدەكە بە پشتبەستن بە راسپاردەكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەردانی پارێزگاكەی كردووە بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی ئەمنی و ناكۆكییە عەشایرییەكان لە قەزای ئیسڵاح.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەندامانی وەفدەكە بە كورتی لەبارەی وردەكارییەكانی دۆخی ئەمنی لەو قەزایە و ڕێكارەكانی حكومەتی خۆجێی و خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان لە پارێزگاكە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاسایش و سەقامگیری ئاگاداركرانەوە، هاوكات پێزانینی خۆی بۆ حكومەتی فیدراڵی لە بەغداد و پەرۆشی بۆ پشتیوانیكردنی پارێزگاكە لە دۆسیەی ئەمنیدا دەربڕیوە.


    دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ بەرژەوەندی حكومەتی فیدراڵی لە بەغدا و پەرۆشی بۆ پاڵپشتیكردنی پارێزگاكە لە مەلەفی ئەمنیدا.