بەغداد - INA
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەت بەردەوامە لە بەدیهێنانی هیواكانی خەڵك.
شێخ خەزعەلی لە وتارێكدا لە میانەی كۆنفرانسی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی “نەبنی”، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، رایگەیاند: عێراق لە مێژووی خۆیدا شاهیدی كۆنترین شارستانیەتەكان و یەكەم ئەزموونی دەوڵەتێك بوو كە عێراقییەكان سەركەوتوو بوون لە دامەزراندنی، ئێمە شاهیدی ئەو ئەزموونە سەختانە بووین كە گەلەكەمان لە سەردەمی ڕژێمی لەناوچووی بەعسیدا پێیدا تێپەڕیوە، موجاهیدنە بەشەرەفەكانی عێراقیش توانیان نایابترین سەركەوتنەكان بەسەر تیرۆردا بەدەست بهێنن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دوژمنانی عێراق دەیانویست ژێرخانی وڵات بكەنە ئامانج، بەڵام عێراقییەكان توانیان ڕووبەڕووی هەموو ناخۆشییەكان ببنەوە، ئێستاش لە باشترین بارودۆخداین، و حكومەت بەردەوامە لە بەدیهێنانی هیواكانی خەڵك.
رونیشكردەوە: گەلەكەمان لەم ماوەیەدا زۆر بەرگەیان گرت و پێویستە هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەیان پێشكەش بكەین كە شایەنیانە بۆ دڵسۆزییان، یەكەم ئەركیش بۆ هەمووان بەرشدارییەكی راستەقینەیە لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی داهاتوو، و جەختیشیكردەوە: پڕۆژەی دروستكردنی هاوپەیمانی " بنیاتنانەوە" تەنها قسەكردن نییە، و دەبێت بەرنامەی هەڵبژاردنەكان بگۆڕین بۆ واقیعێكی بەرجەستە.