مالیكی: هەموو گرەوەكان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردن شكستی هێناوە

سیاسی
  • 30-09-2023, 20:12
  • +A -A

    بەغداد  - INA


    سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە هەموو گرەوەكان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان شكستی هێناوە.
    مالیكی لە وتارێكدا لە میانی ئاهەنگی دەستپێكردنی ماكینەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، رایگەیاند: هەموو گرەوەكان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردن و هەوڵەكان لە دژی بەشداریكردن لە دەنگدان گرەوێكی شكستخواردوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد: گرەو لەسەر خەڵك و هۆشیارییان و بڕیارە نیشتمانییە سەربەخۆكانیان دەكەین بۆ پووچەڵكردنەوەی پلانەكانی دواخستن و بایكۆت، ئەوانیش بەشداری خۆیان دەبێت بۆ ئەوەی قسەی خۆیان بكەن.
    وتیشی: هەركەسێك بیەوێت واقیع بگۆڕێت، دەبێت بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات، و ئیرادەی هاووڵاتیان بناغەی بنەڕەتییە لە بنیاتنانی سیستەمی ئێستا و دامەزراندنی سیستەمی دیموكراسی.
    راشیگەیاند: هەركەسێك باسی هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی هەڵبژاردن بكات بێ ئاگایە لەوەی كە شایستەیەكی دەستووری و جەماوەرییە و پەكخستنی هەڵبژاردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەكان بە پەكخستنی یەكێك لە پایەكانی دیموكراسی دادەنرێت.