بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، داوای لە عێراقییەكان كرد بەشداری هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی داهاتوو بكەن.
عامری لە كۆنفرانسی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی "نەبنی"، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، رایگەیاند: ئەمڕۆ بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی گەلی عێراق كۆدەبینەوە و پێكهێنانی هاوپەیمانێتی "بنیاتنانەوە" رادەگەیەنین، وتیشی: ئامانجەكانی هاوپەیمانی "بنیاتنانەوە" تەنها بەدەستهێنانی ئەنجامەكان نییە لە هەڵبژاردنەكاندا، بەڵكو بەدەستهێنانی دەنگی جەماوەر و خزمەتكردنە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە هەوڵەكان یەكبخەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان، و داواشی كرد، عێراقییەكان بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەن.
ئاشكراشیكرد: پێویستە داهاتوویەكی گەش بۆ نەوەكانمان بنیات بنێین كە لە ساڵانی ڕابردوودا بێبەش بوون، هەروەها دەبێت پابەند بین بەو باوەڕە دامەزراوەوە و ڕووبەڕووی تەحەددیاتەكان ببینەوە و چاكە و ئاشتی بۆ گەلەكەمان بچێنین.
لە كۆتایی قسەكانیدا وتی: ئێمە لەبەردەم خودا و لەبەردەم گەلەكەماندا بەرپرسیار دەبین لە پاراستنی متمانەو هاوپەیمانیی "بنیاتنانەوەش" گۆڕانكارییەكی گەورە لە هەڵبژاردنەكاندا دروست دەكات.