بەغدا - INA
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەستەی دەروازە سنوورییەكان ڕەتیكردەوە كە چەكدارەكان هەڵیانكوتایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە.
عەلائەدین قەیسی وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەكان ، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاند: "ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بڵاوكرایەوە، درۆ و نادروستە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "فڕۆكەخانەكە بە شێوەیەكی ئاسایی كاردەكات و هیچ دەستدرێژییەكی چەكداری نەبووە".