بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ناوخۆ ستایشی قوتابیانی كۆلێژی پۆلیسی كرد، خولی باڵای ئەفسەری ٥٣، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەم خولە یەكەم خولە لە جۆری خۆی لەڕووی ژمارە و ڕاهێنانەوە.
وەزارەتی ناوخۆ ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ڕایگەیاندووە، “وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، گەیشتە پارێزگاری بەسرە”، ئاماژەی بەوەشكرد، “بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، ئاهەنگێكی دەرچوون بۆ خوێندكارانی كۆلێژی پۆلیس، خولی ٥٣، ئەفسەرانی ڕاهێنراوی ئاستی باڵا لە كۆلێژی پۆلیسی دووەم و سەنتەرەكە ڕاهێنانی سنووری لە بەسرە، بە ئامادەبوونی كەسایەتییە بینراو و سەركردایەتییەكان بەڕێوەچوو.”
جەختیشی لەوە كردەوە، "ئەم خولە بە یەكەم خول دادەنرێت لە جۆری خۆیدا لە ڕووی ژمارە و ڕاهێنان و پەروەردەوە، كە بە دڵنیاییەوە سوودی بۆ هاووڵاتی دەبێت".