سەرۆك وەزیران: لە سەرەتای پێكهێنانی حكومەتەكەمانەوە پرسی چاكسازی لە دامودەزگا ئەمنییەكان لە سەرووی ئەولەویەتەكانی خۆیەوە داناوە

سیاسی
  • 30-09-2023, 15:55
  • +A -A

    بەغدا –INA 
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ شەممە بەشداری لە ڕیوڕەسمی دەرچوونی خولی 28ی پەیمانگای باڵا و خولی 53ی پێگەیاندنی ئەفسەرانی كرد كە لە بینای پەیمانگاكە لە بەغدای پایتەخت و بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ناوخۆ بەڕێوەچوو.هەروەها وتیشی " لە سەرەتای پێكهێنانی حكومەتەكەمانەوە پرسی چاكسازی لە دامودەزگا ئەمنییەكان لە سەرووی ئەولەویەتەكانی خۆیەوە داناوە"
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “سەرۆكوەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە مەراسیمی دەرچوونی خولی (٢٨)ی پەیمانگای باڵا بۆ پەرەپێدانی ئاسایش، و خولی (٥٣). ڕاهێنانی شایستە بۆ ئەفسەران، كە لە بینای پەیمانگا لە بەغدای پایتەخت بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ بەڕێوەچوو ئامادەی بوو.
    سودانی لە میانەی ڕێوڕەسمەكەدا وتارێكی پێشكەش كرد كە تێیدا  پیرۆزبایی لە ئەفسەرە دەرچووەكانی ئەم خولە كرد و جەختی كردەوە لەوەی كە پێگەیاندنیان  بۆ لە ئەستۆ گرتنی بەرپرسیارێتی و بەرگریكردنە لە عێراق و خەڵكەكەی لە دژی هەموو مەترسییەك، هەروەها لەسەر هەمان ڕێچكەی ئەو ئەفسەرانەی پێشویان بەردەوام دەبن كە بەرگرییان لەم خاكە كرد لە سەختترین و بێ هیواترین بارودۆخدا".
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەتارەكەیدا وتی" ئەمڕۆ ئێوە یەكەم هەنگاو دەنێن لە ڕێگای بەرپرسیارێتیدا، ئەمەش پێویستی بەوەیە شایستەی هەڵگرتنی بن.: هەروەها خەتیشی لەوە كردەوە كە"زۆرێك لە ئێوە ئەركەكانی خۆتان لە فەرمانگە مەدەنییەكان جێبەجێ دەكەن، كە گرنگیان كەمتر نییە لەوەی ئەفسەرەكان لە ڕیزەكانی شەڕدا ئەنجامی دەدەن".
    هەر بەپێی راگەیندراوەكە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  ئاماژەی  بەوە كرد كە "ئاسایشی ڕاستەقینە كاتێك دەست پێدەكات كە خزمەتگوزاری گشتی بۆ هاوڵاتیان دابین بكەین، و هاوڵاتی هەست بكات كە دەوڵەت گرنگی بە كاروبارەكانی دەدات و ئاسانكاری دەكات لە مامەڵەكانی لە فەرمانگەكان"، وتیشی " پێویستە پابەندبن و لە ئامادە باشی بن لە جێبەجێكردنی ئەركەكاندا، بۆ ئەوەی ببنە ڕەنگدانەوەی وێنەی ڕاستەقینەی پیاوی ئاسایش، لە هەرچی ئەركێك كە ڕووبەڕووی دەبنەوە".
    هەروەها جەختیشی لە " جێبەجێكردنی ئەركە ئەمنییەكانتان كردەوە بەگوێرەی یاساكانی بەڕێوەبردن و بەپێی دەستوور بێت ، وتیشی" پێویستە بنەماكانی مافی مرۆڤ لە كردارەكانی ڕۆژانەی پیاوی ئاسایش و جێبەجێكردنی ئەركەكانیدا هەبێت".
    لە وتارەكەیدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وتیشی" ڕۆڵێكی گەورە چاوەڕێتان دەكات،، ئەویش ئەوەیە كە دۆسیەی ئاسایشی شارەكان لە هێزەكانی سوپا وەربگرن پاش باشتربوونی بارودۆخی ئاسایش، تیرۆر ئێستا هێچ هێزێكی نییە و بووەتە گروپی بچووك و ترساو و شاراوە".جەختیشی لە  پێویستە هێزە ئەمنییەكانمان لە ئاستێكی بەرزی ئامادەكارییدا بن، و پلانەكانیان لەسەر لایەنی پێشوەخت بێت و بەپێی داتای هەواڵگری بنیاتی بنێن". كردەوە
    سودانی وتیشی" مەترسی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان كەمتر نییە لە بەرەنگارییەكانی تیرۆرستانی داعش، چونكە هەڕەشە لە ئاسایشی كۆمەڵایەتی دەكات و پارەی بازرگانییەكەی بۆ دارایی تیرۆر دەقۆزرێتەوە ،پێویستە هەوڵەكان دوو هێندە بكرێن بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان، و كاربكرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و تاوانە ڕێكخراوەكانی باندە سنووربەزێنەكان".
    هەر بە پێی راگەیندراوەكە سودانی وتیشی "پێویستە هاوكار و هەماهەنگ بین لەگەڵ دامەزراوە و ڕێكخراوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكاندا بۆ ئەوەی عێراق لە خراپی ژەهرەكان و تاوانە ڕێكخراوەكان ڕزگار بكەین ،چاكسازی لە دامەزراوەی ئەمنیدا لە پێشینەی كارەكانی حكومەتە، بە دووبارە بنیاتنانەوەی پێكهاتەكانی و هاوسەنگ بوون لەگەڵ نوێترین پێشهاتەكانی ڕاهێنان و تەكنەلۆژیای ئەمنی، لە ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە".
    لەدرێژەی وتارەكەیدا سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە "حكومەت كاری كرد بۆ پێگەیاندنی هێزە ئەمنییەكان لە ڕێگەی گەڕاندنەوەی 34 هەزار كەس لەوانەی كە گرێبەستەكانیان هەڵوەشایەوە و گرێبەست لەگەڵ دەیان هەزار كەس كرا بۆ ئەوەی خوێنی نوێ بخەنە ناو دامەزراوە ئەمنییەكانەوە و پێكهێنانی لیوای نوێی لە پۆلیسی فیدراڵی و هێزەكانی پاراستنی یاسا".
    لە كۆتای وتارەكەیدا سودانی وتی" حكومەت ئەركی چاودێری كردنی ڕۆڵەكانی دەزگا ئەمنییەكانمانی گرتۆتە ئەستۆ لەو قوربانییانەی كە شەهید بوون و خێزانەكانیان قەرەبوو بكرێنەوە ، ڕێنماییەكانمان بەردەوامن لە چاودێریكردنی بریندارەكان لە هێزە ئەمنییەكان و چارەسەركردنیان لەناوەوە یان دەرەوەی عێراق".