بەغدا - INA
وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ شەممە، پشتڕاستی كردەوە كە ڕێنماییەكانی حكومەت بریتی بوون لە فراوانكردنی وەرگرتن لە كۆلێژەكانی پۆلیسدا.
شەمەری ڕایگەیاند، لە میانی مەراسیمی دەرچوونی (28) خولی پەیمانگای باڵا و (53) خولی شایستە بۆ ئەفسەران، بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو رایگەیاند "حكومەتی ئێستا ڕێنمایی ئاراستەی هەیە بۆ فراوانكردنی وەرگرتنی لە كۆلێژی پۆلیس، داوای لە ئەفسەرەكان كردووە دەبێت دەرچووان هەموو كارێك پێشكەشی عێراق و گەلەكی بكەن".
شەمەری ئەوەیش وت كە ، "گەندەڵكاران لە وەزارەتی ناوخۆ و هەموو دامودەزگاكانی دەوڵەتدا جێگەیان نییە"، جەختیشی لەوە كردەوە كە "وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامی پێشكەوتووی لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكاندا بەدەستهێناوە".