وەزیری كارەبا تەواوبوونی بەستەوەی كارەبای بەئوردنەوە راگەیاند

ناوخۆ
  • 30-09-2023, 14:19
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مەلا
    ئەمڕۆ شەممە، وەزیری كارەبا ڕایگەیاند، تەواوبوونی بەستەوەی كارەبای بەئوردن گەیشتە قۆناغی كۆتایی ،هاوكات دووپاتی كردەوە كە گرێبەستی بەستنەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە دروستی بەرەوپێش دەچێت.
    زیاد عەلی فازل، وەزیری كارەبا، لە راگەیندراوێكدا كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: "هەموو گرێبەستەكانی بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە دروستی بەرەوپێش دەچن"، ئاماژەی بەوەشكرد، "بەستنەوە بە كارەبای ئوردن بە تەواوی لە نێوان هەردوو وڵاتدا لە ڕێگەی  سنوورەكە، و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەچێتە بواری خزمەتگوزارییەوە”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، “بەستنەوەی كارەبا بە كەنداو و سعودیە بە باشی بەرەوپێش دەچێت، و هیچ كێشەیەكی نییە”، ئاماژەی بەوەشكرد كە “وەزارەتی كارەبا لە ساڵی ٢٠٢٣ بەڵێنی داوە كە بڕی وزەی ئامادەكراو بۆ هاوین ٢٤ هەزار مێگاوات دەبێت، و ئەمەش ئەوەیە كە بووە لە هاویندا بەدەست هاتووە، و لە پرۆسەی ئامادەكردنی پلانێكداین بۆ هاوینی ٢٠٢٤.” هەروەها ژمارەیەكی ڕاستەقینە و ورد دەدەین، و وەك هاوینی ڕابردوو پابەند دەبین پێیەوە.”