میوزیكژەن نەسیڕ شەممە بانگەوازێك دەنێرێت بۆ پشتگیریكردنی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك وەزیران بۆ چاندنی 5 ملیۆن نەمام

ناوخۆ
  • 30-09-2023, 14:07
  • +A -A

    بەغدا -  INA -   فاتیمە ڕەحمە
    میوزیكژەن نەسیڕ شەممە داوای لە قوتابخانە و زانكۆكان كرد پاڵپشتی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك وەزیران بكەن بۆ چاندنی 5 ملیۆن نەمام.
    شەممە لە میانی بەشداریكردنی لە كەرنەڤاڵی ڕێنمایی كە لەلایەن كۆمەڵەی پزیشكی یەكگرتووی عێراقی بۆ فریاگوزاری و گەشەپێدان لە باخچەی كۆرنیشی ئەبو نەواس بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی ڕێكخرابوو، لە چوارچێوەی پرۆژەی (بانگەوازی زەوی)ی ڕاگەیاند؛ ئێمە بەردەوامین لە هەڵمەتی بانگەوازی زەوی لە بەغدا و پارێزگاكان، بە هاوكاری وەزارەتەكان، زانكۆكانی عێراق شوێنی مەبەستی جیهانین و جەختیشی لەوە كردەوە كە عێراق پێویستی بە 12 ملیۆن دار هەیە بۆ ئەوەی كەشوهەواكەی هاوسەنگ بێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هیوادارین قوتابخانە و زانكۆكان ئاڕاستەی خوێندكاران بكەن بۆ هێنانی یەك نەمام، هاوكات لەگەڵ دەستپێشخەریی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە پێنج ملیۆن نەمامە.
    لە بەرامبەردا سەرۆكی كۆمەڵەی پزیشكی یەكگرتووی عێراق بۆ فریاگوزاری و گەشەپێدان، ئەحمەد مشرف هیتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئێمە بەشێكین لە بانگەوازی زەوی، عێراقیش لە ڕووی كەشوهەواوە بە قۆناغێكی گرینگدا تێدەپەڕێت، وەك لە وڵاتانی دیكەی دەوروبەرمان ڕوویدا، هەروەها بەرپرسی سەنتەری خۆبەخشی لە وەزارەتی لاوان و وەرزش، ئەندازیار عەلی فاهم بەڵێنیدا تكایە بەردەوام بن لە دەستپێكردنی هەڵمەتەكان بۆ پاراستنی ژینگە.