كەشناسی : پلەكانی گەرما دادەبەزێت و بارانیش لە ناوچەكانی باكوور دەبارێت

ناوخۆ
  • 30-09-2023, 13:03
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرا پلەكانی گەرما دابەزێت و باران لە ناوچەكانی باكوور ببارێت.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی ناوەڕاست و لە ناوچەی باكوور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها كەشوهەوا ساماڵ دەبن لە ناوچەی باشووری وڵات و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە هەموو ناوچەكانی عێراق، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە بەرزترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و دیالە و ئەنبار 37، دهۆك 30، كەربەلا، واست، و بابل 38 پلە دەبن و نەجەف و دیوانیە و میسان و موسەننا 40 پلە و بەسرە 41 پلە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور روونە بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی باشووریش ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ئەوە دەبێت كە دوێنێ لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات تۆماركرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەی باكوور كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە بەشەكانی باكورەكەی، هاوكات كەشوهەوا لەگەڵ هەندێكدا ساماڵ دەبێت و  هەورەكان لە ناوچەی باشوور  پلەكانی گەرما نزیك دەبن لەوەی كە لە ڕۆژدا تۆماركراوە.
    ڕوونیشیكردەوە : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوای ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەكانی باكوور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، هەروەها پلەكانی گەرما دادەبەزن كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی باشوور.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێشبینییەكانی كەشوهەوای چوارشەممەی داهاتوو ئەوەیە كە كەشوهەوایەكی باش دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، هەروەها لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.