تیمێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بریندارەكانی ڕووداوەكەی حەمدانییەیان كرد لە هەولێر

ناوخۆ
  • 30-09-2023, 12:39
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    تیمێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بریندارەكانی ڕووداوەكەی ئاگركەوتنەوەكەی حەمدانییەیان كرد لە پارێزگای هەولێر 
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بەدواداچوونی وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی و ساڵح زەمەد،ڕاوێژكار بۆ سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری تەندروستی و بە یاوەری جێگری كارگێڕی وەزیری تەندروستی خەمیس سەعد سەرۆكایەتی تیمێكی كرد بۆ پشكنینی ئەو بریندارانە و خێزانەكانیان لە ڕووداوەكەی ئاگركەوتنەوە لە قەزای حەمدانییە روویدا و بۆ پرسینی  تەندروستیان كە لەدەزگاكانی تەندروستی لەپارێزگای هەولێر خەتوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : تیمەكە لەلایەن وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان  سامان بەرزنجی و ماجید شەنگاڵی سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و دلۆڤان محەمەد فاتح بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر پێشوازی لێكرا، ئاماژەش بەوە دەكات تیمەكە سەردانی دامەزراوە تەندروستییەكانی هەولێریان كرد، كە سەرجەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێری سووتاوی لەخۆگرتبوو و نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتن لە ڕۆژئاوای هەولێر و پێداچوونەوە بە باری تەندروستی بریندارەكانی خێزانەكانیان جێبەجێكرا  و ڕێكارەكان خێراكران بۆ دەستەبەركردنی چارەسەر لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بۆ ئەو بریندارانەی كە باری تەندروستی ڕێگەیان پێدەدات گەشت بكەن، بەپێی هەڵسەنگاندنی تیمی پزیشكی.