ئەمینداریەتی گشتی دەركردنی وەجبەی نوێ بۆ ئەو كەسانە ڕادەگەیەنێت كە قەرەبووكردنەوە دەیانگرێتەوە

ناوخۆ
  • 28-09-2023, 22:29
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەركردنی وەجبەی ناوەندی دووەمی قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی گروپێكی نوێی لەو كەسانەی كە یاسای قەرەبووكردنەوە دەیانگرێتەوە ڕاگەیاند.

    ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: “وەجبەی دووەمی ناوەندی بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیان لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كۆمەڵێك ناوی نوێی ئەو هاووڵاتیانەی بڵاوكردەوە كە بڕیاری دروست و گەڕێنراویان بەرامبەر دەرچووە بەپێی یاسای ژمارە (20ی ساڵی 2009) كە هەموار كراوە.”