هەواڵگری و ئاسایش ئەو تۆمەتبارانە دەستگیردەكەن كە بەشدارن لە رفاندن و هەڕەشەكردن و ساختەكردنی بەڵگەنامەكان

ئەمنی
  • 28-09-2023, 22:01
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری، رایگەیاند: دوو كەس بە تۆمەتی ڕفاندن و هەڕەشەكردن و ساختەكردنی بەڵگەنامەی فەرمی و هەروەها تۆمەتبارێكی تریش كە 7 كیلۆ جیوەی پێبووە دەستگیركردووە.
    بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی ئەركی جۆراوجۆر و جیاواز و بە هەوڵێكی وردی هەواڵگری، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بابل سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری توانیان كەسێك دەستگیربكەن كە لەلایەن دادگاوە داواكراوە بەپێی حوكمەكانی ماددەی 421.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو داواكراوە لە قەزای موسەیب چەندین كاری رفاندن و هەڕەشەی ئەنجامداوەو لە ناحیەی ئەسكەندەریە لە ڕێگەی بۆسەیەكی ورد و تۆكمەوە  دەستگیركرا.
    ئاشكراشیكرد: دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادگا، مەفرەزەكانی هەمان بەڕێوەبەرایەتی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بازرگانی بە جیوە دەكرد لە قەزای موسەیب لە پارێزگای بابل و 7 كیلۆ ماددەی جیوەی پێگیراوەو تۆمەتبارەكە ڕەوانەی لێكۆڵینەوە كرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەروەها مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغداد توانیان یەكێك لە تۆمەتبارەكانی ناوچەی سەعدون لە ناوەڕاستی بەغداد بە تاوانی كرداری ئۆپەراسیۆنی ساختەكردنی بەڵگەنامە فەرمییەكان و كتابە رەسمیەكان دەستگیر بكەن و رادەستی لایەنی تایبەتمەند كراوە.