بەغداد - INA
لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەكەم گرووپی بریندارانی رووداوەكەی حەمدانییە بۆ چارەسەر گواسترایەوە بۆ توركیا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، یەكەم گروپ لە بریندارەكانی رووداوە دڵتەزێنەكەی قەزای حەمدانیە (بەغدیدا) بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواسترایەوە بۆ توركیا.
رونیشیكردەوە: گروپەكە ژمارەیان چوار بریندارە لەگەڵ هاوڵەكانیان و ئەمەش پاش ئەوەی كە ڕاپۆرتە پزیشكیەكان ئاماژەیان بەوەدا باری تەندروستییان ڕێگەیان پێدەدات گەشت بكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی عێراق.
ئاشكراشیكرد: هەر چوار بریندارەكە تیمێكی پزیشكی 10 كەسیان لەگەڵدایە كە لە دوو پزیشك و هەشت فریاگوزار و پەرستار پێكهاتووە.