به‌غدا INAـ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حه‌ییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت، دەستبەکاربوونی گه‌شتی نوێی سۆمەر بەتوانای 200 هەزار بەرمیل ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە داهاتی دارایی ئه‌م گه‌شته له‌ماوه‌ی 12 ساڵدا نزیكه‌ی 900 ملیادر دۆلار ده‌بێت.
وەزیری نەوت لە دوای به‌شداریكردنی ده‌ستبه‌كاربوونی گه‌شتی نوێی سومەر لە بەندەری خۆر ئەلزوبەیر لە پارێزگای بەسرە له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كه‌وتووە ڕاگه‌یاند" ئێمە هیواخوزاین گه‌شته‌كانی كۆمپانیای گه‌شته‌كانی نه‌وتی عێراق زیاتر په‌ره‌پێدرێت، لەڕێگەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان بۆ دروستکردنی گه‌شتی مۆدێرن وبه‌توانای هه‌ڵگرتنی باری زیاترپەیوەندی، كه وردە وردە بەشدار ده‌بێت لە پرۆسەی زیادکردنی گواستنەوەی بڕی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان، كه‌گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ڕێژەی قەبارە و توانا و شارەزاییەکانی کۆمپانیای گه‌شته‌كانی نەوتی عێراقی، هەروەها هاوسەنگ بوون لەگەڵ قەبارەی ئەو پێشکەوتنەی پیشەسازی نەوت لە عێراقدا به‌خۆیه‌وه‌ده‌بێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "توانای گه‌شتی سومەر کە دەگاتە 200 هەزار بەرمیل، شانبەشانی گه‌شتی 'ئاکه‌د'، بە هەمان بار، گرێبەستی لەگەڵدا کراوە، وله‌وانه‌یه لە ماوەی داهاتوویه‌كی نزیكدا بگاتە بەندەرەکە".
له‌لایی خۆیەوە، عەلی مەعرەج، جێگری وه‌زیری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن، ستایشی هەوڵ و دەستکەوتە نیشتمانییەکانی کەرتی نەوت لە دوای ساڵی 2003 و بەشداریکردنی لە زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و به‌ده‌سختنی داهاتەکان بۆ گەنجینەی دەوڵەت كرد”، ئاماژەی بەوەشکردووە به‌گرنگی گه‌ڕی مۆڵەتدان كرد کە بەشدارییان کردووە لە زیادکردنی بڕی سێ ملیۆن بەرمیل بۆ بەرهەمی نیشتمانی وبەدەستهێنانی داهاتی دارایی زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دۆلار.
لەکاتێکدا بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای گه‌شته‌كانی نەوت عێراقی، عەلی قەیس، پاڵپشتی وەزارەت و وەزیری نەوت بۆ دروستکردنی گه‌شتێكی نوێ بۆ کۆمپانیای گه‌شته‌كانی نەوتی عێراق پشتراستكرده‌وه به‌مه‌به‌ستی بە بەهێزکردنی پشکی نەوتی کۆمپانیاکە، کە بەهۆی شەڕەکانەوە زیانیان پێگەیشت”.
زیاتر گوتی، "لە ساڵی 2020 کۆمپانیای تانکەری نەوتی عێراقی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەرویجی ئەنجامدا بۆ دروستکردنی دوو تانکەر بە توانای هەریەکەیان 31 هەزار هەزار تۆن، ئەوانیش سومەر و ئەکەد، کە تێیدا وەزارەت و کۆمپانیاکە ئامانجیان بەهێزکردنی بەلەمی کۆمپانیاکەیە". لە گواستنەوەی نەوتی خاو و وەرگیراوەکانی نەوت جگە لە چالاکیی تانکەرەکانی ئێستا کە بەغدایە." شەت ئەلعەرەب، دیجلە و فورات.