بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بروسكەیەكی سەرخۆشی لە ڕاوێژكاری ئەڵمانیاوە سەبارەت بە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی حەمدانیە پێگەیشت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بروسكەیەكی سەرخۆشی لە ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتز پێ گەیشت، سەبارەت بە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانیە (بەغدیدا).
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە شۆڵتز هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ حكومەت و گەلی عێراق دەربڕی، هەروەها هاوسۆزی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانییەكان دەربڕی و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ بریندارەكان خواست.