سەرۆك وەزیران: سەقامگیری وڵات پشتبەستووە بە تەواوكردنی پڕۆژەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

سیاسی
  • 28-09-2023, 20:16
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە سەقامگیری وڵات پشتبەستووە بە تەواوكردنی پرۆژەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ، ئەمڕۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد بۆ بەدواداچوونی جێبەجێكردنی پرۆژە لەپێشینەكان و بەرنامەی حكومەت و داراییكردنیان لە كەرتە جیاوازەكاندا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەكەدا كە وەزیری دارایی و ژمارەیەك لە بریكاری وەزارەتەكان و سەرۆكی دەستەی ڕاوێژكاران و ژمارەیەك ڕاوێژكار ئامادەیبوون، گفتوگۆی كرد لەسەر كۆمەڵێك بابەت، گرنگترینیان زیادكردنی سوودمەندانی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی و ئەو كەسانەی بە تەواوی دەستنیشان كراون، و پرۆژەی كەرتی تەندروستی بۆ پاڵپشتی سەنتەرە تایبەتمەندەكان بۆ نەخۆشییەكانی دڵ و نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و زیادكردنی ڕێژەی ڕووماڵكردنی كڕینی دەرمان لە پارێزگاكان و پڕۆژەی ژێرخان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، و پڕۆژەكانی چاككردنەوە و گواستنەوە لە كەرتی كارەبا، وەك ئامادەكارییەك بۆ هاوینی داهاتوو، ئەوە جگە لە پشتگیریكردنی تەكنیكە مۆدێرنەكانی ئاودێری لە كەرتی كشتوكاڵدا.
    سەرۆك وەزیران، جەختیكردەوە: لە پێویستی خەرجكردنی تەرخانكردنی دارایی بۆ ئەو پڕۆژانە و پڕۆژەكانی تری وەبەرهێنان، بە میكانیزمێكی نوێ كە تەواوكردنی پڕۆژەكان خێراتر دەكات، هەروەها وەزارەتی تەندروستی راسپارد كە گرنگی بە چاكسازی نەخۆشخانەكانی پارێزگای نەینەوا بدات، بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان كە پێشكەش بە خەڵكی پارێزگاكە دەكرێت.
    سودانی ڕایگەیاند: پێویستە ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت لە خەرجكردنی تەرخانكردنی بودجەدا ڕەنگ بداتەوە، هۆشداریشیدا لەوەی سەقامگیری وڵات پشتبەستووە بە تەواوكردنی پرۆژەكان و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.