كۆچ: نزیكەی 860 خێزانی ئاوارە گەڕانەوە بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان لە دیالە

ناوخۆ
  • 28-09-2023, 18:09
  • +A -A

    بەغداد  - INA - نەسار ئەلحاج


    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، گەڕانەوەی نزیكەی 860 خێزانی ئاوارەی بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان لە 21 گوندی سەر بە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.
    وتەبێژی وەزارەت عەلی عەباس بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی، كە دابەشكراوە بەسەر چەند میحوەر و بڕگەیەكدا.
    جەختیشیكردەوە: بەڕێوەبردنی كەمپەكانی باكووری عێراق لە ئەستۆی هەرێمی كوردستانە، هەروەها پرۆسەی داخستنی یان دانەخستنیان دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی كارئاسانی بۆ پڕۆسەی گەڕانەوەی خێزانەكان بكرێت، و بابەتەكەش هەروا بەم ئاراستەیە دەڕوات.
    وتیشی: چەندین پرۆژە و بەرنامەی دارایی هەن كە بەشدارن لە پشتیوانیكردنی خێزانە ئاوارەكان و هاندانیان بۆ گەڕانەوە، بەڵام لە نێوان خێزانەكاندا هەندێك باوەڕ هەیە و داوای گرنگی دابینكردنی خزمەتگوزاری بە تەواوی لە ناوچەكانیان یان بنیاتنانەوەی ماڵە وێرانكراوەكانیان دەكەن، و ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە ڕێز لەم داواكاریانە دەگرین، پرۆسەی گەڕانەوەش بەردەوامە.
    راشیگەیاند: وەزارەت بە هاوكاری لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی لە پارێزگای دیالە، نزیكەی 850-860 خێزانی گەڕاندەوە بۆ 21 گوندی پارێزگاكە.