بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، تەئكیدیكردەوە: كە پرۆسەی هاوشێوەكردن سەركەوتوو بووە بەپێی ئەو ستانداردانەی بۆی دانراوە، و خەختیشی لە ئامادەیی هەموو بابەتە لۆجستییەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان كردەوە.
یاریدەدەری وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان نیبراس ئەبو سودە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پرۆسەی هاوشێوەكردن بە ئاسانی و وەكو پلانی بۆ دانرابوو، بە ئامادەبوونی كۆمپانیای پشكنەر و بەرهەمهێنەر و هەروەها شارەزایانی نەتەوەیەكگرتووەكان و نوسینگەی هاریكاری هەڵبژاردن و لیژنەی ئاسایشی باڵای هەڵبژاردن و سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو، لەگەڵ كۆمەڵێك لەوانەی كە گرنگی بە كاروباری سیاسی دەدەن، و وتیشی: ئۆپەراسیۆنەكە سەركەوتوو بووە بەپێی ئەو ستانداردانەی كە كۆمیسیۆن پەیڕەوی لێكردووە بۆ ئەوەی ئەم هاوشێوەكردنە ئەنجام بدات.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمسیۆن بە پاڵپشتییەكی زۆر لەلایەن حكومەتەوە هەموو تەحەددیاتی تێپەڕاندووە، جگە لەوەش ئەزموونی درێژخایەنی هەیە لەم بوارەدا، زیاتر لە 10 هەڵبژاردنی ئەنجامداوە، بۆیە باشە لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، و رونیشیكردەوە: كۆمسیۆن بە شێوەیەكی قۆناغبەندی كار لەسەر بابەتە لۆجستیكییەكان دەكات، بۆیە هەموو شتێك بەپێی ئەو قۆناغەی بۆی دیاری كراوە ئامادەیە.
دووپاتیشیكردەوە: بەشداری هاوڵاتیان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ هۆشیاری هاوڵاتیان، هەروەها دامەزراوە هاوبەشەكان كە بەشدارن لە پرۆسەی هۆشیاری و وتیشی: كۆمسیۆن هەڵمەتی میدیایی دەكات بۆ هۆشیاركردنەوەی دەنگدەران بەپێی هەر قۆناغێك، جا قۆناغی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بێت یان قۆناغی دەنگدان بۆ هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان.
راشیگەیاند: كۆمسیۆن بە پەرۆشەوە كار لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن دەكات، بەو پێیەی هەموو ڕێكارەكانی بە وریایی بەڕێوەدەچێت، ؛كە یەكێكە لەو رێكارانەی كە چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن دەكات، جگە لەو كامێرایانەی لە ڕۆژی دەنگداندا بەكاردەهێنرێن، بەو پێیەی كامێرای تێدا دەبێت كە شاشەی تێدابێت و لە شوێنی جیاجیا دادەنرێت، جا چ لە بنكەی دەنگدان یان ناوەندی دەنگدان، لەگەڵ ئامادەبوونی ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان بۆ دڵنیابوون لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان.