سەرۆكی كۆمار كارنامەی باڵیۆزی فینلاند و یەكێتی ئەوروپا و قەتەر وەردەگرێت

سیاسی
  • 28-09-2023, 15:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدول لەتیف گەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار ، كارنامەی باڵیۆزی فینلاند و یەكێتی ئەوروپا و قەتەری وەرگرت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغدا كارنامەی باڵیۆزانی كۆماری فینلاند وەرگرت ، ئەنو ساریلا، یەكێتی ئەوروپا، تۆماس سەیلەر، و دەوڵەتی قەتەر، سوڵتان موبارەك خەلیفە كوبەیسی وەرگرت".
    لەماینی دیدارەكاندا سەرۆك كۆمار جەختی لەسەر گرنگی كارو هەماهەنگی و هاوریكاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندنییەكان لەگەڵ وڵاتەكانیان لەبوارەكانی بەرژەوەندنی هاوبەش و بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی و قازانجی یەكتر بەدەست بهێنێـت".
      هەروەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە سەرۆك كۆمار "ئاواتی خۆی بۆ باڵیۆزەكان دەربڕی بۆ سەركەوتن لە ئەنجامدانی كارەكانیان ئامادەیی خۆی بۆ پێشكەشكردنی پشتیوانی پێویست بۆ سەركەوتنی ئەركەكانیان بە مەبەستی بەرزكردنەوەی هاوكاری هاوبەش دەربڕی".
    له‌لای خۆشیانەوە باڵیۆزەكان سڵاوی سەركردەكانی وڵاتەكانیان و خواستەكانیان گەیاندە گەلی عێراق بۆ بەردەوامی پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی، جەختیان لەسەر "پەرۆشی وڵاتەكانیان بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاریی بنیاتنەر لەگەڵ عێراق كرد".