لەكاردانەوەكانی كارەساتی حەمدانیە.. عەوادی: سزای توندی ئەو كەسانە دەدرێت كە مەرجەكانی سەلامەتی پێشێل دەكەن

ناوخۆ
  • 28-09-2023, 15:45
  • +A -A

    بەغدا - INA – محەمەد تاڵبی


    باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەگەری خستنەڕووی قوربانیانی كارەساتی حەمدانییە بە یاسای شەهیدان بیانگرێتەوە، هاوكات جێبەجێكردنی دەستبەجێی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیرانی سەبارەت بە بارودۆخی سەلامەتی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند، جەختیكردەوە كە سزای توند چاوەڕێی سەرپێچیكاران دەكات.


    عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەوانەی یاسای دەزگای شەهیدان دەیگرێتەوە، قوربانیی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەكان، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان، یان هەڵەی سەربازین، ئەمە جگە لە فەرمانە حكومەیەكان و ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ ئەوەی توێژێك یان گروپێكی دیاریكراو (شەهیدان) لەبەرچاو بگرن هەورەها ئەوانیش زیاد دەكرێن بۆ یاساكە”.


    ئاماژەی بەوەشكرد، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ڕێنمایی و فەرمانەكانی خۆی بۆ دامودەزگاكانی پەیوەندیدار بە مافی قوربانیانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی حەمدانیە دەركرد، و ڕێنماییەكان زۆر ڕوون بوون بۆ ئاگاداربوونیان و پێدانی قەرەبووی گونجاو و تێچووی چارەسەركردنیان."


    عەوادی لە زاری ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری تەندروستی، ساڵح زەمەد، ڕایگەیاندووە، “تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی ئاگری حەمدانییە گەیشتووەتە نزیكەی ٩٤ كەس، لەكاتێكدا ژمارەی بریندارەكان گەیشتووەتە ١٠١ كەس”، جەختیشی لەوە كردەوە كە “نیوەی قوربانیانی ئاگركەوتنەوەی حەمدانییە بریندارەكان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.


    وتەبێژی حكومەت دووپاتی كردەوە، "هەموو ڕێوشوێنێكی بەپەلە و گونجاو لەلایەن هەموو نەخۆشخانەكانەوە گیراوەتەبەر، هەروەها هەموو چارەسەر و دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان بەجۆرە جیاجیاكان دابین كراون، هەروەها ئەوەی نەخۆشخانەكان پێویستیان بە چارەسەری بریندارەكان بوو لە بەغدای پایتەختەوە ڕەوانەی بەغدا كرا و هەندێكی تریش بۆ پارێزگاكان."


    ئاماژەی بەوەشكرد، "پێویستە كەسێكی بریندار بگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی عێراق، حكومەت و وەزارەتی تەندروستی بەگوێرەی ڕێنماییەكانی سەرۆكی حكومەت و وەزیری تەندروستی ئەم كارە جێبەجێبكەن".


    سەبارەت بە ڕێوشوێنەكانی حكومەت بەرامبەر سەرپێچیكاران، عەوادی ڕایگەیاند، “سەرۆكی حكومەت دوو ڕێنمایی دەركرد، یەكەمیان: دوو هێندەكردنی مەرجەكانی سەلامەتی گشتی، دووەمیان: ئەنجامدانی پشكنینی وەرزی، لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكات، بۆ سەرجەم باڵەخانە و دوكان و قوتابخانەكان بەتایبەت ئەوانەی كە مەرجی سەلامەتی گشتییان نییە یان لە كەرەڤان، ئیكۆبۆند یان پانێڵی ساندویچ دروستكراون.


    ئاماژەی بەوەشكرد، "رێنماییەكان  ڕوونن، و بە توندكردنەوەی ڕێكارەكانی كۆنترۆڵكردن لە پارێزگاكان جێبەجێكراون، و لێپرسینەوە و سزای توند بەرامبەر سەرپێچیكاران دەبێت"، جەختیشیكردەوە "ئەم بابەتانە بابەتی زۆر گرنگن كە دەبێت گرنگییان پێبدرێت".