هەولێر- INA
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی پیرانی رۆمانیا بە سەرۆكایەتیی سیناتۆر تیتوس كۆرلاتسیان، سەرۆكی كۆمیتەی سیاسەتی دەرەوەی سیناتی رۆمانیا كرد كە لە ژمارەیەك لە سیناتۆر و باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق و دیپلۆماتكاران و بەرپرسی نووسینگەی كۆنسوڵگەرییان لە هەولێر پێكهاتبوون.هەروەها تاوتوێ برەودان بە پەیوەندییەكانی رۆمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هەرێم لەڕاگەیێندراوێكدا كەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند" سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی پیرانی رۆمانیا"،هەروەها لە كۆبۆنەوەكەدا " باسیان لە پەیوەندییەكانی هەولێر - بەغدا كرد و چارەسەركردنی كێشەكانیان تاوتوێ كرد".
بەگوێرەی راگەیێندراوی لە كۆبوونەوەیەكدا، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكانی رۆمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە بە تایبەتیش لە بواری ئابووری و پەروەردەدا، هەروەها پەیوەندییەكانی هەولێر - بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانیان تاوتوێ كرد".
جێگای باسە نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی و رۆڵ و بەشداریی رۆمانیای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا "بەرز" نرخاند، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ رۆمانیا دووپاتكردەوە كە ساڵانێكی درێژە بەردەوام بورس و دەرفەتی خوێندن بە قوتابییانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەدات.
لە راگەیندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئەوەیش هاتووە كە، شاندەكەی ئەنجوومەنی پیرانی رۆمانیا خۆشحاڵ ییان بە سەردانەكەیان نیشان دا و جەختیان لە ئامادەیی و خواستی وڵاتەكەیان بۆ وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە هەرێمی كوردستان كردەوە. بۆ ئەم مەبەستەش لەبارەی نیازی هاتنی كەرتی تایبەت و چەندین كۆمپانیای رۆمانی و میكانیزمی كاركردنیان لە عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بیروڕایان گۆڕییەوە.