بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ڕێنمایی دا كە زۆرترین سزا بەسەر ئەو كەسانەدا بسەپێندرێت كە كەمتەرخەم بوون لە ئاگرەكەی حەمدانیەدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێوەیەكی مەیدانی بەدواداچوونی كرد بۆ پێشكەشكردنی چارەسەر بۆ بریندارەكانی ڕووداوەكەی قەزای حەمدانیە" ، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە" سەردانی ئەو بریندارانەی كرد كە لە هەردوو نەخۆشخانەی كۆماری و حەمدانیە-دان بە یاوەری وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی و ڕۆشنبیری و كۆچ".
هەر بە پێی راگەیندراوەكە " سودانی لە بارەی دۆخی بریندارەكانەوە ئاگاداركرایەوە و گوێی لە كەسوكاری قوربانییەكان گرت و پرسە وهاوخەمی خۆی بۆیان دەربڕی، و فەرمانی دا بە دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی چارەسەر بەبێ دواكەوتن و گواستنەوەی دەستبەجێی حاڵتە مەترسیدارەكان بۆ دەرەوەی عێراق بە مەبستی چارەسەكردن".
هەروەها "سودانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا كە تیایدا فەرمانی خۆی دووپاتكردەوە بۆ بەردەوامبوون لە پشكنینی باڵەخانە گشتییەكان و هۆڵی بۆنەكان و چێشتخانە و هۆتێلەكان،"جەختیشی كردەوە"َ پشكنینی مەرجەكانی سەلامەتی گشتی و گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان بۆ ڕێگریكردن لە ئاگركەوتنەوە و ئەگەری ڕووداوەكان".
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی كردەوە لەوەی كە ب"ەڕێوەبەرانی یەكە كارگێڕییەكان بە بەرپرسیار دەزانێت لە دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەم ڕێوشوێنانە، هەروەها فەرمانی سەپاندنی قورسترین سزای یاسایی كرد دژی ئەو كەسانەی كە كەم تەرخەم بوون و هۆكاربوون لە ڕووداوی ئاگركەوتنەوە دڵ تەزێنەكە".