بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەردانی مەترانیە مار بێهنام و سارای كرد لە قەزای حەمدانییە (بەغدیدە) لە پارێزگای نەینەوا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوەكەدا، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەردانی مەترانیە مار بێهنام و سارای كرد لە قەزای حەمدانییە (بەغدیدە) لە پارێزگای نەینەوا.
ئاماژە بەوەشكراوە، " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئاگركەوتنەوە كرد".