بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەردانی بریندارەكانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانیە دەكات .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە":سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەردانی بریندارەكانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانیە كرد"هەروەها ئەوەیش هاتووە "لە نەخۆشخانەی حەمدانیە و بەدواداچون بۆ پێشكەشكردنی چارەسەری تەواویان بۆ دەكات، و پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانییەكانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكە دەربڕی".