بەغدا - INA
ڕۆژی پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی لە بەغدا ڕاگەیاند.
دەزگای هەواڵگری لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، “بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان سەبارەت بە بوونی سێ تیرۆریست لە پارێزگای بەغدا، دەستبەجێ تیمێكی كاری هەواڵگری لەلایەن مەفرەزەكانی هەواڵگری بەغدا رەسافە پێكهێنرا ، و لە بۆسەیەكی ورددا دەستگیركران”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "تیرۆرستان دانیان بەوەدا ناوە كە ئەندامبوونیان لە چەتەكانی داعش و بەشداریكردنیان لەدوای ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەكان"، ئاماژەی بەوەشكرد، "ڕەوانەكردنی دەسەڵاتی دادوەری بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان كران".