بەغدا - INA
ڕۆژی پێنجشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی یاسایی لە ڕووداوی ژەهراویكردنی 262 هاووڵاتی لە قەزای حەویجە گیراوەتەبەر.
فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە " بە پشت بەستن بەفەرمانی فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك ، ودوای راگەیاندنی حاڵەتی ژەهراوی خواردكردن لە نێو ژمارەیەك هاوڵاتی دانشتووی قەزای حەویجە
، ڕێوشوێنی یاسایی لە ڕووداوی ژەهراویكردنی 262 هاووڵاتی لە قەزای حەویجە گیراوەتەبەر.، تیمێكی كار پێكهێنرا بە سەرۆكایەتی جێگری فەرماندەی پۆلیس و یاریدەدەرەكەی بۆ بەدواداچوون بۆ باری تەندروستی تووشبووان و دیاریكردنی ئەوانەی كەمتەرخەمن، و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "دەستبەجێ فەوجەكەی تاكتیكی ڕەوانەی قەزای حەویجە كرا، هەروەها هێزەكە لە قەزای حەویجە كۆكرایەوە، و بە هەوڵی كارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان، سەرجەم توشبووان دوای باشتربوونی باری تەندروستییان نەخۆشخانەیان بەجێهێشت"، ئاماژەی بەوەشكرد، "ژمارەیان گەیشتە ٢٦٢ كەس”.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا