بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە یەكگرتوویی عێراق سەركەوت بەسەر هەوڵەكان بۆ دابەشكردن، هەمەڕەنگیش بووە سەرچاوەی بەهێزی و شانازی. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ شەممە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" عەبادی لەمیانی ئامادەبوونی لە كۆڕبەندی رێكخراوی لاوانی بەغداد رۆشنایی خستەسەر ئەوەی كە بەبێ كاری خۆبەخشانە عێراق نەیدەتوانی سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت كە بەسوربوون و گیانفیدایی جەنگاوەرانی بەدیهات". عەبادی راشیگەیاند:" عێراق هەستاوەتەوە سەرپێ و دەبێتە سەرچاوەی روناكی بۆ ناوچەكە و جیهان،وتیشی لەم سەرزەویە داهێنان لەدایكبوو وشە لەدایكبوو نوسین و پیت لەدایكبوو"، تەئكیدیشیكردەوە" عێراقییەكان بەدیهێنەری یەكەم شارستانین و توانای بنیاتنانی شارستانی نوێیان هەیە ئەوەش بەیەكگرتویی و ئازایەتی و هۆشیاری لاوەكانی". هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە عەبادی چەند داهێنانێكی لاوانی بەسەركردەوە و سوپاسی ئەو رێكخراوەشی كرد لەبەرامبەر هەوڵ و هاندانەكانی بۆ لاوان.