بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بروسكەیەكی هاوخەمی لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداوەوە سەبارەت بە ڕووداوەكەی حەمدانیە پێگەیشت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بروسكەیەكی هاوخەمی لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو جاسم محەمەد بدێوی پێ گەیشت بە بۆنەی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانیە-ەوە (بەغدیدا) لە پارێزگای نەینەوا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: بدێوی هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەربڕی بە هۆی ئەم ڕووداوە ئازاربەخشەوە، داوای لە پەروەردگار كرد كە عێراق بپارێزێت و لە زەرەر و زیان دوری بكاتەوە، و ڕوحی قوربانییەكان شادبێت و هەروەها هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ بریندارەكان خواست.