بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دادوەر فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ ڕووداوەكەی قەزای حەمدانییە راگەیاند، و هەروەها داوای كرد ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەو كەسانە بگیرێتەبەر كە هۆكاری رووداوەكە بوون.
راگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دادوەر فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،، سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوەكەی حەمدانییە كرد، و هیوای سەلامەتی بۆ بریندارەكان خواست.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: سەرۆكی ئەنجومەن دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوای ڕاسپاردووە، بە زووترین كات ڕێكارەكانی لێكۆڵینەوە تەواوبكات بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانەی هۆكاری ڕووداوەكە بوون.