ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەهەولێر خاوەنی ئەو هۆڵەی ئاگری لێكەوتەوە لە حەمدانییە دەستگیردەكات

ئەمنی
  • 27-09-2023, 18:34
  • +A -A

    هەولێر - INA




    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی خاوەنی ئەو هۆڵەی لە قەزای حەمدانییە ئاگری گرت ڕاگەیاند.
    ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ژمارەیەك كەس دەركرد، لەنێویاندا خاوەنی هۆڵەكە بەناوی (سەمیر سلێمان كرومی رافو ئاسۆ).
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە؛ دوای گەیشتی فەرمانی دەستگیركردن، دامەزراوەكانمان لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە هەولێر خاوەنی هۆڵەكەیان دەستگیركرد و ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدراڵی عێراقیان كرد.