بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی ئەحمەد ئەبولغەیت، پرسەنامەیەكی بارەی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانیە راگەیاند.
ئەبولغەیت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشی لە عێراقییەكان دەكەم بۆ قوربانیانی ئاگركەوتنەوەكەی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا.
ئاماژەی بەوەشكردوە: داوا لە خوای گەورە دەكەم بیانخاتە بەر بەزەیی و ڕەحمەتی خۆی ، و ئیلهامبەخش بێت بۆ سەبر و ئارامی خێزانەكانیان، هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازم.
ئەبولغیت رایگەیاندووە: ناخۆشی عێراق نەهامەتییە بۆ هەموومان، داوای سەلامەتی لە خوای گەورە دەكەین بۆ هەموو گەلانی عەرەبی.