سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بروسكەیەكی هاوخەمی لە سەرۆكی ڕوسیا پێ گەیشت

سیاسی
  • 27-09-2023, 16:21
  • +A -A

    بەغدا – INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بروسكەیەكی هاوخەمی پێ دەگات لە سەرۆكی ڕوسیاوە سەبارەت بە ڕووداوی ئاگر كەوتنەوەكەی حەمدانیە.


    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە": سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بروسكەیەكی هاوخەمی پێ دەگات لە سەرۆكی ڕوسیاوە لە ڤلادیمێر پوتین سەبارەت بە ڕووداوی ئاگر كەوتنەوەكەی حەمدانیە".
    ئاماژەی بەوەشكرد سەرۆك پوتن هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ حكومەت و گەلی عێراق دەربڕی بە بۆنەی ئە ڕووداوە دڵ تەزێنەوە، هەروەها هاوسۆزی حكومەت و خەڵكی ڕوسیای دەربڕی لەگەڵ عێراق و بنەماڵەی قوربانییەكان.